هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ڕاگوزەر دەست بەسەر کارگەیەکی حەبی کاپتاگۆندا دەگرن
وڵات تیڤی - هەولێر
هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا دەستیان بەسەر کارگەیەکی کاپتاگۆندا گرت و دەستیان بەسەر کەلوپەلەکانیدا گرت.
ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ڕاگوزەری سووریا ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای حەمس دەستیان بەسەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن لە سنووری سووریا و لوبناندا گرتووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەکان دەستیان بەسەر سەرجەم کەرەستەی کارگەکەدا گرتووە بۆ ئەوەی لەناوببرێن.
لە ڕێکەوتی 24ی نیسانیشدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە حەبی کاپتاگۆن و حەشیشدا گیرا، کە بۆ قاچاخ ئامادە دەکران.
سەرەڕای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە سووریا بەردەوامە و بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر تاکەکانی کۆمەڵگا.