دکتۆر موسلیم تاڵاس: کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە سوریا ساختەن و ڕاستەقینە نین

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

دکتۆر موسلیم تاڵاس توێژەر لە پەیمانگای گەشەپێدانی ئەڵمانی زانیاری لەسەر کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە سوریا ئاشکرا دەکات و دەڵێت ساختەن.

دکتۆر موسلیم تاڵاس، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی ڕۆژئاڤا وڵات دوێنێ، 10ی ئاب، ڕایگەیاند، کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان لە سوریا ساختەن و ڕاستەقینە نین، هەروەها کۆمپانیایەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەسەد هەیە.

دکتۆر تاڵاس ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو ئەو کۆمپانیایانەی دەڵێن بە بڕی 14 ملیار دۆلاری ئەمریکی وەبەرهێنان لە سوریا دەکەن، کۆمپانیای حەمشۆ هەیە کە هاوکات سەر بە بنەماڵەی ئەسەدە.

دکتۆر موسلیم تاڵاس توێژەر لە پەیمانگای گەشەپێدانی ئەڵمانی، ئەو کۆنگرەیەی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە دیمەشق بە بەشداری ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا و تۆماس باراک باڵیۆزی ئەمریکا لە سوریا بەسترا، ساختەکاری بوو، ئەو کۆمپانیایانەش کە بەشداری تێدا دەکەن تەنها ناون و وەبەرهێنانەکانیان لەسەر زەوی بوونیان نییە.

دکتۆر موسلیم تاڵاس توێژەر لە پەیمانگای گەشەپێدانی ئەڵمانی،، پێشبینی ئەوەی کرد کە هۆکارەکان سیاسی بن و دەڵێت: "ئەمە کاری من نییە، بەڵام دەکرێت سیاسی بێت.