گەورەترین کۆنسوڵخانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەکرێتەوە

گەورەترین کۆنسوڵخانە لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەکرێتەوە

وڵات تیڤی-هەولێر

ئەمڕۆ 3ی کانوونی یەکەمی 2025، گەورەترین کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر دەکرێتەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بارەگای نوێی کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە هەولێر دەکاتەوە.

*گەورەترین کۆنسوڵخانە

ئەم پڕۆژەیە بە گەورەترین کۆنسوڵخانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، لە ساڵی 2018 کار لەسەر دروستکردنی دەکرێت.

بەهای 795 ملیۆن دۆلارە و لەسەر ڕووبەری 206 هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق، سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە 27ی مانگی ڕابردوو تا 5ی کانوونی یەکەم بەردەوام دەبێت.