محەممەد شەیاع سوودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرعەوە پێگەیشت
وڵات تیڤی-هەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران محەممەد شەیاع سوودانی، ئێوارەی سێشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی وۆناغی ڕاگوزەری سووریا ئەحمەد شەرع"ـەوە پێگەیشت.
لەمیانی پەیوەندییەکەدا باسیان لە پێشهاتە بەردەوامەکانی سووریا و ئەو ئاستەنگە ئەمنییانە کرد کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، سودانی پابەندبوونی عێراقی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی سووریا دووپات کردەوە و جەختی لە گرنگی گفتوگۆ لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان و دەستەبەرکردنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا و پاراستنی یەکگرتووی خاکی سووریا و سەروەری وڵاتی سووریا کردەوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی سووریا پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ئاسایشی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات دووپات کردەوە و هەوڵ و ڕێوشوێنەکانی حکومەتی عێراقی لەو بارەوە بەرز نرخاند کرد و ئاماژەی بە بەهێزکردنی هەماهەنگی دوو قۆڵی نێوان عێراق و سووریا بەتایبەت لە بواری ئەمنیدا کرد بۆ پاراستنی سنوورەکان و ڕاونانی پاشماوەکانی داعش، هەروەها هەماهەنگی هەوڵەکان بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.