ترەمپ پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات

ترەمپ پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات

وڵات تیڤی-هەولێر

سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر کردووە و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکەش لە میانی پەیوەندییەکەدا تاوتوێ کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرۆکایەتیی سووریا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان هێزەکانی حکومەت و (هەسەدە) و هەنگاوەکانی (هەسەدە) بۆ پەیوەستبوون بە دامودەزگاکانی حکومەتەوە کرد.

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمریکا پاڵپشتی لە بنیاتنانەوەی سووریای یەکگرتوو و ئاوەدان دەکات و سەقامگیریی سووریا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە.

لای خۆیەوه سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، ئەحمەد شەرع، جەختی کردەوە لە سەروەری و یەکپارچەیی سووریا و ڕێگریکردن له سەرهەڵدانەوەی ڕێکخراوه تیرۆریستییەکان بەتایبەتی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

هەروەها شەرع ڕایگەیاندووە، پێویستە هەموو کێشە و نیگەرانییەکانی ناوچەکە لە ڕێگەی دیپلۆماسی و دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن.