ترەمپ: تاوەکو ئێستا هێرشی گەورەمان نەکردووەتە سەر ئێران

ترەمپ: تاوەکو ئێستا هێرشی گەورەمان نەکردووەتە سەر ئێران

وڵات تیڤی-هەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ماوەی یەک کاتژمێردا سەرکردایەتیی ئێرانیان لەناوبردووە.

دۆناڵد ترەمپ ٢ی ئازاری ٢٠٢٦ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ١٠ کەشتی ئێرانیان نقوم کردووە.

ترەمپ باسی لەوەشکرد، ئێران دوا دەرفەتی لەدەستدا و لە یەک کاتژمێردا سەرکردایەتیی ئێرانی لەناوبرا و کار بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی ئێران دەکەن. دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەوان هێرشێکی بەهێز بۆ سەر ئێران ئەنجام دەدەن و توانای ئەتۆمی ئێرانیان لەناوبردووە.

بە گوتەی ترەمپ، ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

*"هێرشی گەورە ڕووی نەداوە"

پێش ئەوە ترەمپ بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاندبوو کە هێرشە گەورەکەی دژی ئێران تا ئێستا ئەنجام نەدراوە و دوور نییە هێزە زەمینیەکانی ئەمریکا بچنە نێو شەڕەکەوە.

هەروەها ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، نایەوێت شەڕەکە درێژبکاتەوە و پێشبینیش دەکات چوار هەفتە بخایەنێت، بەڵام دیارە پڕۆسەکە خێراتر لە چاوپێکەوتن ڕوودەدات و هێشتا هێرشە گەورەکە ئەنجام نەدراوە.