ترەمپ: کەسانێکی باش هەن بۆ بەڕێوەبردنی ئێران
وڵات تیڤی-هەولێر
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە توانای مووشەکی ئێرانیان لاواز کردووە و کراوەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە ڕژێمی ئێراندا ماونەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی "پۆلیتیکۆ"ی ئەمریکی ڕایگەیاندووە، ئێران نزیکە لە لەدەستدانی سەرجەم مووشەکهاوێژەکانی و توانا مووشەکییەکانی لاواز بووە.
ترەمپ هەروەها ڕایگەیاند کە بەڕووی دانوستان لەگەڵ ئەو کەسانەی کە لە ڕژێمی ئێراندا ماونەوە، کراوەیە و هەندێک کەسی باش هەن بۆ ڕێبەرایەتی ئێران.
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە بژاردەکانیان لە شەڕی دژی ئێراندا فراوانن و کۆمپانیاکانی بەرگری بە خێرایی تەقەمەنی پێویست بەرهەم دەهێنن.