بەرزبوونەوەی نرخی گازۆیل ناڕەزایەتی لە قامیشلۆی لێکەوتەوە
وڵات تیڤی ـ هەولێر
بەرزبوونەوەی نرخی گازۆیل لە 5 هەزار و 650 لیرەی سوورییەوە بۆ 9 هەزار و 750 لیرەی سووری، لە جزیرێ ڕۆژئاوای کوردستان ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی گازۆیل بەڕێژەی نزیکەی 50% کاریگەری نەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر خەڵکی ناوچەکە هەبووە، وڵات تیڤی لەسەر تێڕوانینی خەڵکی شاری قامیشلۆ لەسەر ئەو بابەتە بڵاویکردەوە.
کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی گازۆیل لە کارتی گواستنەوە و پیشەسازی و بازاڕی قامیشلۆدا دیارە.
شوکری یوسف پسپۆڕی ئابووری بە وڵات تیڤی ڕاگەیاند، ئەم بڕیارە ناڕەزایی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە و ئەگەر پێویست بکات، ڕەنگە خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.
دوێنێ نرخی یەک لیتر گازۆیل لە جزیرێ ڕۆژئاوای کوردستان لە 5 هەزار و 650 لیترەوە بۆ 9 هەزار و 750 لیتر بەرزکرایەوە، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی ئیدارەی سووتەمەنی و وەزارەتی نەوتی سووریا هات.