قامیشلۆ.. هاوڵاتیان نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی نرخی کارەبای مۆلیدە

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

نرخی کارەبای مۆلیدە لە قامیشلۆ گران کراوە و هاووڵاتیان بەم کارە دڵخۆش نین.

بەگوێرەی ئەو نرخانەی مانگی ئایار کە شارەوانی قامیشلۆ بڵاویکردۆتەوە، نرخی یەک ئەمپێری کارەبا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر 16 دۆلارە و بۆ 8 کاتژمێریش 13.5 دۆلارە.

هەروەها لیستی نرخەکان کاتژمێرە زیادەکانی کارکردنی تێدایە، کە بۆ هەر کاتژمێرێک مۆلیدەکان کە بە گازۆیل لە بازاڕی ئازاددا کاردەکەن، بە 1.70 دۆلار دانراوە.

*کاردانەوەکان

گرانبوونی نرخی ئەمپێری ناڕەزایی بەرفراوانی هاوڵاتییانی لێکەوتۆتەوە.

هەروەها باس لەوە دەکەن کە پێدانی ١٦ دۆلار بۆ هەر ئەمپێرێک لە توانایان زیاترە و دەیانەوێت لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.