دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانە دەکرێ تێکەڵی دامەزراوە حکومییەکانی جزیرێ بوونەتەوە

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مامۆستایانە دەکرێ تێکەڵی دامەزراوە حکومییەکانی جزیرێ بوونەتەوە

وڵات تیڤی-هەولێر

ئیدارەی پەروەردە لە شاری حەسەکە موچەی ئەو مامۆستایانە دابەش دەکات کە سەر بە دامودەزگا حکومییەکانن لە جزیرێ.

دوێنێ ئیدارەی پەروەردە لە شاری حەسەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە مووچەی ئەو مامۆستایانە دابەشدەکرێت کە سەر بە دامودەزگا حکومییەکانن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە مووچەی فەرمانبەران لە ناوەندەکانی شەداد، عەریشە و مەرگەدە دابەش دەکرێت.

وە ڕۆژی سێشەممە مووچەی فەرمانبەران لە ناوەندەکانی هۆڵ و تل براک دابەش دەکرێت.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە مووچە لە ناوەندەکانی تل کۆچەر و تل حەمیسە دابەش دەکرێت.