هێزێکی ئیسرائیلی دەچێتە نێو گوندێکی قونەیترا

هێزێکی ئیسرائیلی دەچێتە نێو گوندێکی قونەیترا

وڵات تیڤی-هەولێر

هێزێکی ئیسرائیلی چوونەتە ناو گوندێکی قونەیترا و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینی ماڵ بە ماڵ کرد.

سەرچاوه خۆجێییەکانی ناوچه که ڕایانگەیاند ئەمڕۆ 13ی ئایاری 2026 هێزێکی ئیسرائیلی چووەته ناو گوندی سەیدا ئەلجۆلان له دەوروبەری قونەیترا و دەستیان به ئۆپەراسیۆنی گەڕانی ماڵ به ماڵ کردووه.

دوێنێ هێزێکی ئیسرائیلی لە گوندی ئۆفانیا خان ئەرەنەب لە قونەیترا بەربەستێکی کاتییان دانا و خەڵکی ناوچەکەیان پشکنی.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە هێزەکانی ئیسرائیل دەیان جار ناوچەکانی باشووری سووریایان تۆپباران کردووە و بە ئازادی لەوێ جوڵەیان کردووە و خەڵکێکی زۆریان دەستگیرکردووە.

*قۆناغی دوای ڕووخانی ئەسەد

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، جموجۆڵی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری سووریا زیادی کردووە و دەستیان بەسەر ڕووبەرێکی بەرفراوان لە خاکی سوریادا گرتووە، بەتایبەتی لە چیای شێخ.