وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی هانتا تۆمار نەکراوە

وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی هانتا تۆمار نەکراوە

وڵات تیڤی-هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا تۆمار نەکراوە و ئامادەکارییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵیدا بەردەوامن.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2026، وەزارەتی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دوورە لە ڤایرۆسی هانتا، تا ئێستا هیچ کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە نەبووە.

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە بەردەوامن، تیمەکانیشی لە ئامادەباشیدان، هەروەها هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) هەیە.

*نیشانەکانی نەخۆشییەکە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینی دەکات ساڵانە 100 کەس لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسەکە ببن. نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە سەرئێشە، سکچوون، ڕشانەوە، هەناسەتەنگی، تا، کۆکە و نیشانەکانی تر، لەگەڵ ڕێژەی مردن لە ٢٠ بۆ ٥٠%.