حکومەتی سووریا داوا لە لوبنان دەکات ئەفسەرەکانی ڕژێمی ئەسەد ڕادەست بکاتەوە
وڵات تیڤی-هەولێر
میدیا عەرەبییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە لوبنانییەکان بڵاویان کردەوە کە حکومەتی سووریا لیستی ناوی ئەفسەرانی ڕژێمی ڕووخێنراوی ئەسەدی بۆ حکومەتی لوبنان ناردووە و داوای ڕادەستکردنەوەیان دەکات.
میدیا عەرەییەکان بڵاویان کردووەتەوه، دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد بەشێوەیەکی نایاسایی 100 ئەفسەر له سوپای ڕژێم چوونەته ناو لوبنان و له ناوچەکانی بیقاع و باکووری لوبنان نیشتەجێ بوون و لەژێر چاودێری ئەمنیدان.
هەفتەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی لوبنان لەگەڵ شاندێکی حکومەت سەردانی دیمەشقیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا کۆبوونەوە و هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان دوو وڵات و دۆسیەی ئەفسەرانی سوپای ڕژیم کە لە لوبنان ماونەتەوە، تاوتوێ کرا.