نووسەر ڕەواج حاجی کتێبە نوێیەکەی واژۆ کرد
وڵات تیڤی ـ هەولێر
نووسەر ڕەواج حاجی بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی واژۆی لەسەر کتێبە نوێیەکەی کرد.
نووسەر ڕەواج حاجی کتێبەکەی بە ناوی، ڕەوشی کارگێڕی دەڤەری بارزان – لە چوارچێوەی بەڵگەنامەکانی نێوان ساڵانی 1850 بۆ 2024 واژۆ کرد.
ئەمڕۆ لە پەیمانگای تەکنیکی مێرگەسۆر پانێڵێکی زانستی بەڕێوەچوو و کتێبی مێژووی کار و ئامار و کۆمەڵگا و پێکەوەژیان لە مێرگەسۆر واژۆ کرا.
*"لە سێ پارچەی کوردستان کارم لەسەر کردووە"
ڕەواج حاجی بە وڵات تیڤی ڕاگەیاند، "پێشەکی کتێبەکەم لەو کاتەدا نووسیوە کە لە عەفرین بووم لەنێو دار زەیتونەکاندا، هەروەها کاتێک ڕێکخراوەکە لەسەر داوای ئاوارەکان چووەتە قامیشلۆ، ئەویش لەوێ لێکۆڵینەوە و شیکاری کردووە".
حاجی ڕایگەیاند کە نووسینی ئەم کتێبە ماوەی چوار ساڵە بەردەوامە و لە باشوور و ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان کارم لەسەر کردووە.
کتێبەکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی ئامادەکراوە و ڕۆشنایی دەخاتە سەر کارگێڕی دەڤەری بارزان.
*بەرهەم
نووسەر ڕەواج حاجی خاوەنی چوار بەرهەمی چاپکراوە:
*وڵاتناس 2011
*نەخشەی ئیدارەی قەزای مارگێسۆر ساڵی 2014
*دەزگای خێرخوازی بارزانی لە میدیای جیهانی 2018
بەرهەمە بڵاونەکراوەکان:
*بە وێنە.. کار و ژیانی پێشمەرگەیەک
*ستراتیژ و سیستەمی ڕێکخراوە ناحکومییەکان
*باشووری کوردستان بە ساڵنامەی عوسمانی