وەزارەتی ناوخۆ: هێزەکانمان پێنج هاوڵاتییان لە شاری حەسەکە ڕزگارکرد کە لە حومس ڕفێندرابوون

وەزارەتی ناوخۆ: هێزەکانمان پێنج هاوڵاتییان لە شاری حەسەکە ڕزگارکرد کە لە حومس ڕفێندرابوون

وڵات تیڤی ـ هەولێر

وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند هێزەکانمان پێنج هاوڵاتی خەڵکی حەسەکە کە لە حمس ڕفێندرابوون رزگار کردووە.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان پێنج هاووڵاتیی خەڵکی حەسەکەیان ڕزگارکردووە کە لە ناوچەی تل کەلەخ لەسەر سنووری لوبنان ڕفێندرابوون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ڕفاندنییان ئەو هاووڵاتیانە لە دەوروبەری حالات دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕزگارکراون و تەندروستییان باشە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان، ئەو هاوڵاتیانە لەلایەن گروپێکی سێ کەسییەوە ڕفێندراون و پارەکانیان دزیوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سێ ئەندامەی ئەو گروپە دەستگیرکراون و ڕێوشوێنی یاسایییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.