خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە قامیشلۆ بەردەوامە
وڵات تیڤی ـ هەولێر
بۆ سێیەمین ڕۆژ لە شاری قامیشلۆ خۆپیشاندان بەردەوامە و هاوڵاتیان داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆ ناڕەزایەتییەکان بەردەوام بوون و هاووڵاتیان بەرزبوونەوەی نرخ و بڕینی کارەبا و نەبوونی خزمەتگوزاری لە شارەکەدا ڕەتکردەوە.
خۆپیشاندەران دروشمی "نا بۆ گەندەڵی، نا بۆ برسێتی، بەڵێ بۆ دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامان، نا بۆ بەرزبوونەوەی نرخ.
لەلایەکی تری شارەکەدا خاوەن تاکسییەکان لە شاری قامیشلۆ لە بەردەم وێستگەی سووتەمەنی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان ڕەتکردەوە.