بەرگری شارستانی سووریا: 12 ئاگرکەوتنەوە لە حەسەکە تۆمارکراوە
وڵات تیڤی ـ هەولێر
بەرگری شارستانی سوریا ڕایگەیاند، دوێنێ زیاتر لە 10 ئاگر لە کێڵگەکانی ناوچەی جزیرێ لە ڕۆژئاوای کوردستان کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
بەرگری شارستانی سووریا ڕایگەیاند، دوێنێ 12 ئاگر لە کێڵگەکانی حەسەکە کەوتەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
هەروەها بەرگری شارستانی سووریا ڕایگەیاند کە تیمەکانیان بە هاوکاری هاوڵاتیان توانیویانە ئاگرەکان بکوژێننەوە و ڕێگری بکەن لە تەشەنەسەندنی زیاتر.
هەروەها داوای لە هاووڵاتیان کردووە کە هۆشیار و ئاگادار بن، و ئاگر لە نزیک کێڵگەکان دانەگیرسێنن.