گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان بێسەروشوێن بووە

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوچەی کەلەک لەدەوروبەری هەولێر بێسەروشوێنە.

سیراج ئوسێ، باوکی ئازاد، تەمەن 20 ساڵ، بە وڵات تیڤی ڕاگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ئازاد کوڕەکەی لە ناوچەی کەلەکێ لەدەوروبەری هەولێر بێسەروشوێنە و تا ئێستاش هیچ لەبارەیەوە نازانن.

باوکی ئازاد هەروەها دەڵێت، کاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، لەکاتی گەڕانەوەی لە هەولێرەوە بۆ کەمپی گەویلان، لە نزیک پردی حەسەن لە کەلەک لە ئۆتۆمبێلەکە دادەبەزێت و چووەتە ناو ئاوەکەوە و لەو کاتەوە بێسەروشوێنە.

ئازاد لەگەڵ خێزانەکەی لە کەمپی گەویلان دەژی. خەڵکی گرێ پرێیە لە چل ئاخ وە لە چێشتخانەیەکی شاری هەولێر کاردەکات.