دەزگای خێرخوازی بارزانی و پارێزگاری حەسەکە تاوتوێی هاوکاریکردنی خێزانە کەمدەرامەتەکان دەکەن
وڵات تیڤی ـ هەولێر
شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و پارێزگاری حەسەکە تاوتوێی هاوکاریکردنی خێزانە پێویستەکانیان کرد.
ئەمڕۆ شاندێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە نووسینگەی قامیشلۆ لەگەڵ نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە، کۆبووەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەی پارێزگاری حەسەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چالاکی و بەرنامە مرۆییەکانی ڕێکخراوەکە و هەوڵەکانی بۆ پاڵپشتیکردنی زۆرترین تاک و خێزانە پێویستەکانی ناوچەکە کراوە.
مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و دانیشتووانی ناوچەکە هاتە جزیرێ ڕۆژئاوای کوردستان و تا ئێستاش لەوێیە، هاوکاری ئەو خێزانانە دەکات کە پێویستیان پێیەتی.