دێرک خۆپیشاندان بەڕێوەچوو

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

لە شاری دێرک خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیان و هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیل کرا.

ئەمڕۆ 2ی تەمووزی 2026، ژمارەیەک کەس ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری دێرک و داوای باشترکردنی بارودۆخی ژیان و دابینکردنی کارەبا و ئاو و کەمکردنەوەی نرخی سووتەمەنییان کرد. هەروەها داوای هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی ماتۆڕسکیلیان کردووە.

نزیکەی دوو هەفتەیە خۆپیشاندان لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت و خۆپیشاندەران دروشمیان لە دژی بەرزبوونەوەی نرخەکان بەرزکردۆتەوە.