جەندرمەکانی تورکیا ئەشکەنجەی شەش کەسیان داوە لە سنووری کۆبانێ

جەندرمەکانی تورکیا ئەشکەنجەی شەش کەسیان داوە لە سنووری کۆبانێ

وڵات تیڤی-هەولێر

شەش کەس لە سنووری کۆبانێ لەلایەن جەندرمەکانی تورکیاوە لێیان دراوە و ئەشکەنجە دراون.

سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە، جەندرمەکانی تورکیا بەتووندی ئەشکەنجەی شەش هاووڵاتیی سووری خەڵکی پارێزگای دێرەزوور داوە کە هەوڵیان دەدا بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕێگەی کۆبانێوە بچنە ناو خاکی تورکیا.

بەپێی زانیارییەکان، جەندرمەکان بە توندی لە شەش کەسەکەیان داوە و ئاوی کوڵاویان بەسەردا ڕشتوون.

هەروەها لە 10ی تەمموزدا دوو کەسی خەڵکی گوندەکانی دێرەزوور لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بۆ تورکیا لە سەرێ کانییەوە لێیاندرا و لە ئەنجامدا هەردووکیان هۆشیان لەدەستدا و لەلایەن خەڵکی سەرێ کانییەوە گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.