ترەمپ و نەتەنیاهۆ لەبارەی ئێران و چەند پرسێکی دیکە کۆ دەبنەوە
وڵات تیڤی-هەولێر
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ بەشداریکردن لە پرسەی لیندزی گراهام سیناتۆری کۆچکردوو گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ و ترەمپ باسی ئێران، سووریا و لوبنان دەکەن و هەوڵەکان بۆ پتەوکردنی هەماهەنگیی دوو قۆڵی لەسەر ئەو پرسانە دەدرێن.
سەبارەت بە سووریاش میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی ناوچەیەکی ئارام لە سنووری سووریا و لوبنان دەکاتەوە.
هەروەها میدیاکانی ئیسرائیل باسیان لەوە کردووە لەم دیدارەدا پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە و بەتایبەت پێشهاتەکانی ئێران و پەیوەندییەکان لەگەڵ سعودیە و وڵاتانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکرێن.
دوێنێ نەتەنیاهۆ وتی، لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا بە ترەمپ دەڵێ لە سووریا ناکشێنەوە.