سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

سبەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

سبەینێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە هەرێمی کوردستانەوە ئەمڕۆ بە وڵات تیڤی ڕاگەیاند، سبەینێ نێچیرڤان بارزانی سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ شەرع شێری کۆدەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی سووریا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانیان تاوتوێ دەکرێت.

هەروەها بارودۆخی کورد له سووریا و به شداریکردنیان له حکومه تی ڕاگوزەر تاوتوێ دەکرێت.

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و سووریا گەڕێنرایەوە و هەرێمی کوردستانیش نێوەندگیرێکی سەرەکی بوو بۆ وەستاندنی شەڕی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە.