سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع كۆبووه‌وه
وڵات تیڤی ـ هەولێر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/8/3، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا كه ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌یبانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا ئاماده‌ى بوو، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاكان، به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، كرده‌وه.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بیروڕایان ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە، گۆڕییه‌وه. له‌مباره‌یه‌وه هەردوولا داكۆكییان له بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری، فراوانکردنی هاریکاریی هەرێمی و چارەسەرکردنی ئاشتییانه‌ى کێشەکان کردەوە.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه له سووریاى نوێ‌دا مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌لشه‌رع سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێشوازى و حه‌واندنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى سووریا له كاتى شه‌ڕدا و ڕایگه‌یاند سووریا به بایه‌خه‌وه له ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ستایشى ڕۆڵى سه‌رۆكى سووریاى كرد بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له بواره جیاكاندا له سووریا به‌ده‌ست هاتوون، هه‌روه‌ها بۆ ئاماده‌یى و ڕۆڵى سووریا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى.
لە کۆبوونەوەکەدا، چەند پرسێکی دیکەی جێی بایه‌خ و بەرژەوەندیی هاوبەش، تاوتوێ کران.