شەرع بە زمانی کوردی سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات

شەرع بە زمانی کوردی سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوعریا بە زمانی کوردی سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێگاکانی پتەوکردنی هاریکارییان تاوتوێ کردووە.

ئەحمەد شەرع لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی "X" دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەخێرهاتنی،نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کردووە.

شەرع ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکارییەکان کردووە بەشێوەیەک کە خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەردوو وڵات بکات.

ئەحمەد شەرع هەروەها ڕایگەیاند کە زۆر بەرز دەنرخێنێ ئەو میواندارییەی کە هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ خەڵکی سووریا نیشانی داوە.