مەزڵووم عەبدی: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سووریا

مەزڵووم عەبدی: سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سووریا

وڵات تیڤی-هەولێر

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ دیمەشق، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی کورد دەبێت.

مەزڵووم عەبدی لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، "سەردانە مێژووییەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ سووریا مایەی دڵخۆشییەکی گەورەیە".

عەبدی ڕایگەیاند، "کاک نێچیرڤان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پاڵپشتیکردنی پرسی کورد لە سووریا و کوردستان بە گشتی".

عەبدی ڕایگەیاند، "پێمان وایە ئەم سەردانە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر سەقامگیری سووریا و چارەسەرکردنی پرسی کورد لە ناوچەکەدا".