مەزلوم عەبدی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ سەرێ کانی دەکات

مەزلوم عەبدی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە بۆ سەرێ کانی دەکات

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

فەرماندەی هێزەکانی هەسەدە ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئەو خێزانانەی کرد کە دەگەڕێنەوە سەرێ کانی و ڕایگەیاند کە کار بۆ سزادانی هێرشبەران دەکرێت.

مەزلوم عەبدی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئەو خێزانانە دەکەن کە دەگەڕێنەوە سەرێ کانی.

عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لە کاردانەوە و توڕەییەکانی سەر شەقامە کوردییەکان تێدەگەن، بەڵام لە هەمان کاتدا داوا لە خەڵک دەکەن خۆیان بگرن و خۆیان و ئاسایشی ناوچەکە بپارێزن.

مەزلوم عەبدی جەختی لەوەشکردەوە کە لە نزیکەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ پاراستنی ئەو هاووڵاتییە ئاوارەبووانەی کە گەڕاونەتەوە هەروەها هێرشبەرەکان سزا بدەن.