ئاشتی و ئارامی بۆ شاری کۆبانی گەڕاوەتەوە

ئاشتی و ئارامی بۆ شاری کۆبانی گەڕاوەتەوە

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

دوای خۆپیشاندان و ئاژاوەگێڕییەکانی شەوی ڕابردوو و ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، ئارامی بۆ شاری کۆبانی گەڕایەوە.

شەوی ڕابردوو لە کۆبانی و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان، دوای هێرشکردنە سەر ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە سەر سەرێ کانی، خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوەچوو.

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب هێزێکی زۆری ڕەوانەی کۆبانی کردووە و درەنگانی شەوی ڕابردووش قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە ڕاگەیەندرا.

ئاسایشی ناوخۆ ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوەکانی دوێنێدا، 19 لە ئەندامەکانی برینداربوون، هەروەها حەوت کەسیش دەستگیرکراون کە هێرشیان بۆ سەر دامودەزگاکانی حکومەت ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ناوخۆی کۆبانی کۆتاییان هاتووە و دۆخی شارەکە بەتەواوی کۆنترۆڵکراوە و قەدەغەی هاتووچۆ هەڵگیراوە.