لە بەنداوی بۆرزێ لە دێرک هەزاران ماسی مردوون: "هۆکارەکان ڕوون نین"

لە بەنداوی بۆرزێ لە دێرک هەزاران ماسی مردوون:

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

کارەساتێکی ژینگەیی لە بەنداوی بۆرز لە دێریک ڕوویداوە، کە هەزاران ماسی مردوون لەدەستداوە و تا ئێستاش هۆکارەکانی نادیارە و خەڵک و ماسیگرەکانیش گلەیی دەکەن.

ماجد هۆستا، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی کۆمەڵەی ڕاوکردنی وشکانی و دەریایی لە دێرک، بە وڵات تیڤی ڕاگەیاند، هۆکاری گیانلەدەستدانی ماسییەکان نادیارە و ئێمەش دەنگمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرزکردۆتەوە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی خێرا بۆ ئەم کارەساتە بدۆزرێتەوە و نەگوازرێتەوە بۆ بەنداوەکانی دیکەی ناوچەکە.

*زانیاری دەربارەی بەنداوەکە

بەنداوی بۆرز نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە شاری دێرکەوە دوورە. لە ساڵی 1983 دروستکراوە و درێژییەکەی دەگاتە 1532 مەتر و بەرزییەکەی 17 مەتر دەبێت، هەروەها دەتوانێت تا شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو کۆبکاتەوە. 10 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی ئاودێری دەکات، هەروەها سوودێکی زۆر لە کۆگاکانی ماسی وەردەگرێت.

*داوای چارەسەر دەکات

ئەمساڵ لەگەڵ بارینی زۆر و لافاو، ئاستی ئاوی بەنداوی بۆرز بەرزبووەوە، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر دابەشبوونی ماسی هەبوو. ئەمەش هیوایەکی زۆری لای ماسیگرەکان و دانیشتوانی ناوچەکە دروستکرد، بەڵام سەرهەڵدانی ئەم کارەساتە هیچ هەوایەکی بۆ ماسیگرەکان نەهێشت.