حمس.. دوای زیاتر لە هەفتەیەک تەرمی گەنجێک لە بیرێک دەرهێنرا

حمس.. دوای زیاتر لە هەفتەیەک تەرمی گەنجێک لە بیرێک دەرهێنرا

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

دوای زیاتر لە هەفتەیەک تەرمی گەنجێک کە لە دەوروبەری حمس کەوتە ناو بیرێکەوە دەرهێنرا.

وەزارەتی باری نائاسایی و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕایگەیاند، تیمەکانیان تەرمی گەنجێکیان دەرهێناوە کە لە ناوچەی مخەرەم لە ڕۆژهەڵاتی حومس کەوتبووە ناو بیرێکی قووڵی 40 مەترییەوە.

وەزارەتی باری نائاسایی و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕایگەیاندووە، گەنجەکە لە ڕۆژی 4ی مانگدا کەوتووەتە ناو بیرەکەوە. دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە، تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بەڵام بەهۆی تەسکی بیرەکە کارەکانیان قورس بوو و تا شەوی ڕابردوو نەیانتوانی تەرمی گەنجەکە دەربهێنن.