مۆلیدە کارەباییەکانی قامیشلۆ بەتەواوی وەستاون

مۆلیدە کارەباییەکانی قامیشلۆ بەتەواوی وەستاون

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

دوای ڕاگەیاندنی نرخی نوێی کارەبا لە قامیشلۆ، مۆلیدەکانی کارەبا لە گەڕەکەکانی شارەکە بەتەواوی وەستاون و خاوەن مۆلیدەکانیش لەو شتە ناڕازین.

لە دوێنێوە و دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتی قامیشلۆ نرخی نوێی کارەبای ناوچەکەی ڕاگەیاند، کارەبای نیشتمانی لە گەڕەکەکانی شارەکە بە تەواوی پچڕاوە و خاوەن مۆلیدەکانیش ناڕازین.

جگە لە قامیشلۆ لە ڕۆژی سێشەممەوە کارەبای مۆلیدە ئەهلیەکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی پارێزگای حەسەکە پچڕاوە، هەروەها بەهۆی ڕاگرتنی دابەشکردنی گازۆیلی خزمەتگوزاری لەو ناوچەیە.

بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی قامیشلۆ، نرخی ئەمپێری مۆلیدە بەم شێوەیە دیاری کراوە:

-70 هەزار لیرەی سووری کۆن بۆ هەر ئەمپێرێکی 4 کاتژمێری. 

-105,000 بۆ هەر ئەمپێرێکی 6 کاتژمێری، و 140,000 بۆ هەر ئەمپێرێکی 8 کاتژمێری.

-280 هەزار بۆ هەر ئەمپێرێکی 16 کاتژمێری و 350 هەزار بۆ ئەمپێرکی 20 کاتژمێری.