23 گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا دۆزرایەوە
وڵات تیڤی ـ هەولێر
لە سەرەتای ئەمساڵەوە پاشماوەی زیاتر لە 200 تەرم لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا لە نێویاندا حەسەکە دۆزراونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە دۆزینەوەی 23 گۆڕی بەکۆمەڵ لە سەرانسەری سووریادا بەڵگەی لەسەر تۆمار کراوە: "ئەو گۆڕانە پاشماوەی 203 تەرمیان تێدابوو".
هەروەها ڕایگەیاند که له نێو ئەو گۆڕانەی که دۆزراونەتەوه ، یەکێکیان له حەسەکه بووه و پاشماوەی نۆ کەسی تێدابووه .
ڕوانگەی سوری جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە پرسی گۆڕی بەکۆمەڵ و کەسانی ونبوو وەک پرسێکی زۆر گرنگ لە بواری مافەکانی مرۆڤدا بخرێتە بەرچاو و "پێویستە لایەنە پەیوەندیدارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان هاوکاری بکەن لە بەڵگەنامەکردنی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و سزادانی ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە پێشێلکارییەکان".