ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە 700 خێزان بۆ سەرێ کانی بەردەوامە
وڵات تیڤی ـ هەولێر
ئامادەکارییەکان بۆ گەڕانەوەی زیاتر لە 700 خێزانی ئاوارە بۆ دەوروبەری سێرێ کانی بەردەوامە.
لێژنەی کۆچبەری سەرێ کانی ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا نزیکەی 725 خێزانی نیشتەجێی کەمپەکانی حەسەکە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و شوێنەکانیان لە دەوروبەری سەرێ کانی و تل تەمر و زرگانە.
هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕوو، چاوەڕێی تەواوبوونی هەماهەنگییەکەن لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی و لیژنەی تایبەتی گەڕانەوە، بەتایبەتی چالاکییەکانی پەیوەست بە دۆخی ئەمنی لە جەرگەی سەرێ کانی، بۆ ئەوەی ئەوەی لەگەڵ کاروانی یەکەمدا ڕوویدا دووبارە نەبێتەوە.
دوێنێ، ئەحمەد هیلالی، جێگری پارێزگاری حەسەکە بە وڵات تیڤی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاروانێکی گەورەی ئاوارەکان دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئەمەش بە پێی ئامادەکارییە ئەمنی و کارگێڕییەکان بۆ پاراستنی سەلامەتی ئاوارە گەڕاوەکان.