لە لازقییا ئەفسەرێکی پلە باڵای ڕژێمی ئەسەد دەستگیرکرا
وڵات تیڤی ـ هەولێر
ئاسایشی ناوخۆی لازقییا ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی پلە باڵای پێشووی ڕژێمی ئەسەدیان دەستگیرکردووە کە دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی تاوان و دەستبەسەرکردنی خەڵکی مەدەنی.
ئاسایشی ناوخۆی لازقییا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، لیوا جەلال سەقر فەرماندەی پێشووی فیرقەی 18ی ڕژێمی ئەسەد دەستگیرکردووە.
ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاندووە، بە پێی زانیاری و بەدواداچوونەکانیان، سەقر لە سەردەمی شۆڕشی سووریادا دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی تاوان و دەستبەسەرکردنی خەڵکی سڤیل.