حەوت باڵیۆز لە سووریا دەست بە ئەرکەکانیان دەکەن
وڵات تیڤی ـ هەولێر
ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا ئەمڕۆ ڕەزامەندی حەوت باڵیۆزی لە سووریا قبووڵ کرد و ئەوان دەست بە ئەرکەکانیان دەکەن.
ئەمڕۆ ئەحمەد شەرع لە مەراسیمێکی فەرمیدا لە کۆشکی گەل لە دیمەشق، ڕەزامەندی حەوت باڵیۆزی لە سووریا قبوڵ کرد.
ئەوان باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا، ڤاتیکان، سعودیە، بەرازیل، یۆنان، سوید و دانیمارکن.
سەرۆکایەتی سووریا ڕایگەیاند کە شەرع هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزەکان خواست لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و وڵاتانی ئەو باڵیۆزانە.