ڕوانگەی سووریا: لەم مانگەدا لە ڕووداوە ئەمنییەکانی سووریادا 30 کەس کوژراون

ڕوانگەی سووریا: لەم مانگەدا لە ڕووداوە ئەمنییەکانی سووریادا 30 کەس کوژراون

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەم دواییانەدا ژمارەی ڕووداوە ئەمنییەکان و توندوتیژییەکانی ناو کۆمەڵگاکە لە سووریا زیادیکردووە و تەنها لە سەرەتای ئەم مانگەوە 30 کەس بەهۆی ڕووداوە ئەمنییەکان لە سووریا کوژراون.

بەگوێرەی ڕوانگە، قوربانییەکان لە ڕووداوی جۆراوجۆردا کوژراون، وەک ململانێی خێزانی، کوشتن، و تەقەی هەڕەمەکی، لەنێو ڕووداوەکانی دیکەدا.

ڕوانگە هۆشداری داوە لە زیادبوونی ڕووداوە ئەمنییەکان و توندوتیژی، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی خەڵکی سڤیل هەڵبگرن.

هەروەها داوای لێکۆڵینەوەی جددی لە سەرجەم کوشتنەکان دەکات، هەروەها وردەکارییەکانی ئاشکرا بکرێت و تاوانباران سزا بدرێن.