سووریا دەنگۆی کۆبوونەوە لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان ڕەتدەکاتەوە
وڵات تیڤی ـ هەولێر
سووریا ڕایگەیاند کە دەنگۆی کۆبوونەوەی بەرپرسانی سووریا و نوێنەرانی "حزبوڵڵا" لە تورکیا دوورە لە ڕاستییەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی دەرەکی لە وەزارەتی ڕاگەیاندنی سووریا ڕایگەیاند، دەنگۆی کۆبوونەوەی بەرپرسانی سووریا و نوێنەرانی "حزبوڵڵا" لە تورکیا دوورە لە ڕاستییەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە کە کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان بەرپرسانی سووریا و حزبوڵڵای لوبنان لە تورکیا ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە گفتوگۆکاندا باس لە ڕێگاکانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەردوولا کراوە.