لە شاری حەسەکە خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو

لە شاری حەسەکە خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

لە گەڕەکی خوێران لە شاری حەسەکە خۆپیشاندان ئەنجامدرا و هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکەکەدا بڵاوەیان پێکرا.

ئەمڕۆ بە دەیان کەس لە گەڕەکی خوێران لە شاری حەسەکە دوای نوێژی نیوەڕۆ لە مزگەوتی ئەبوبەکر سدیق خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و خۆپیشاندەران چوونە گۆڕەپانی ئاشتی لە شارەکە.

بە گوتەی خۆپیشاندەران داوای سەپاندنی دەسەڵاتی حکومەت و گەڕاندنەوەی دامودەزگاکانی حکومەت لە شاری حەسەکە دەکەن.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێش خۆپیشاندانەکە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە گەڕەکی خوێران لە شاری حەسەکە جێگیرکرابوون.