مامی حەسەن کەلەش: ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە هی برازاکەم نییە

مامی حەسەن کەلەش: ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە هی برازاکەم نییە

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

ماوەی شەش ڕۆژە چارەنووسی مامۆستایەکی ڕفێندراوی خەڵکی گرکێ لەگێ نادیارە، خانەوادەکەی دەڵێن ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە هی مامۆستاکە نییە.

حەسەن کەلەش مامۆستای فەلسەفە و ئەندامی کۆمیتەی پارتی دیموکراتی کوردستان-سووریا، لە چوارشەممەی ڕابردووەوە لە گرکێ لەگێ ڕفێندراوە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

لە دوێنێوە وێنەی تەرمێکی سووتاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، گومانی ئەوە هەبووە کە حەسەن کەلەش بێت، بەڵام ئەحمەد کەلەش مامی حەسەن بە وڵات تیڤی ڕاگەیاندووە، ئەوان چوون و سەیری تەرمەکەیان کردووە، دووپاتی کردەوە کە تەرمەکە هی حەسەن کەلەش نییە.

حەسەن کەلەش خەڵکی سێگرکە چۆلێیە، و مامۆستایە لە قوتابخانەی جەلا لە ڕمێلان و ماوەی 20 ساڵە مامۆستایە، ڕفێنەرانیش داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکەن لە بەرامبەر ئازادکردنیدا.

ئەحمەد کەلەش داوای کرد چارەنووسی حەسەن دیاری بکرێت و لە ڕێگەی وڵات تیڤییەوە ئازاد بکرێت.