516 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە

516 خێزانی ئاوارە دەگەڕێنەوە

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

ئەمڕۆ 5ی ئۆکتۆبەری 2026، 516 خێزان لە خەڵکی ئاوارەبووی سەرێ کانی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئەمڕۆ سێیەم کاروانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەرێ کانی کە لە 516 خێزان پێکهاتووە، دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە دەوروبەری سەرێ کانی.

ڕۆژی 30ی ئەیلول، لیژنەی ئاوارەبووانی سەرێ کانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، گەڕانەوەی سێیەم کاروانی ئاوارە لە ڕۆژی یەکشەممە 4ی ئۆکتۆبەرەوە دواخراوە بۆ ڕۆژی دووشەممە 5ی ئۆکتۆبەر.

هەروەها لیژنەکە ڕایگەیاندووە کە دواخستنی گەڕانەوە بەشێکە لە تەواوکردنی هەموو ڕێکخستنەکان بۆ ئەوەی ئاوارەکان بتوانن بە سەلامەتی و تەندروست بگەڕێنەوە.