بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا دەستگیرکرا
وڵات تیڤی ـ هەولێر
بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا دەستگیرکرا، دەزگای ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە دەستوەردانی لە ژمارەیەک کۆمەڵکوژی لە سووریا کردووە.
دەزگای ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند، بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کەسێکی بە ناوی جەمال تەرابولسی دەستگیرکردووە کە جێگری بەرپرسی هێزەکانی پاراستنی سووریای ڕژێمی پێشووی سووریا بووە.
دەزگای ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، تەرابولسی بەشداریی لە ژمارەیەک شەڕدا کردووە و دەستوەردانی لە ژمارەیەک کۆمەڵکوژیدا کردووە، لەوانە کۆمەڵکوژی بەیدا و بانیاس لە ساڵی 2013، هەروەها بەشداری شەڕ و کۆمەڵکوژییەکانی دەوروبەری ئیدلب و حەلەب لە سەردەمی شۆڕشی سوریادا کردووە.
هەفتەیەک لەمەوبەر دەزگای ئاسایشی ناوخۆ ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەکانیان عەمید جابر محرز ئیبراهیم فەرماندەی لیوای 138ی بەرگری ئاسمانی ڕژێمی پێشووی سووریا دەستگیرکردووە.