دژە تیرۆری کوردستان: دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر کەمپی ئاوارەکان لە هەولێر
وڵات تیڤی ـ هەولێر
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی کەمپی ئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەولێریان کردووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو کاتژمێر 10:19 خولەک، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر کەمپی ئاوارەکان لە ناوچەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەبات لە هەولێر.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.