نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئیسرائیل لە سوریا ڕێگری لە هەوڵەکانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا دەکات

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هێرشەکانی ئیسرائیل لە سوریا ڕێگری لە هەوڵەکانی بەهێزکردنی سەروەری یاسا دەکات

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، هەوڵەکانی حکومەتی سووریا بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا تێکدەدات.

ئیبراهیم عولەبی نوێنەری سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە لێژنەی یاسایی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بە گوتەی عولەبی، هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و پاراستنی هاووڵاتیانی تێکدەدات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، سەرکردایەتی ئێستای سووریا ڕێگای بنیاتنانی دەوڵەت و بەهێزکردنی سەروەری یاسایان هەڵبژاردووە.