مەزلوم عەبدی: ڕێگە نادەین هیچ لایەنێک لە جزیرێ کێشە و ئاڵۆزی دروست بکات

مەزلوم عەبدی: ڕێگە نادەین هیچ لایەنێک لە جزیرێ کێشە و ئاڵۆزی دروست بکات

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

مەزلوم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی سووریا ڕایگەیاند کە ڕێگری لەو لایەنانە دەکەن کە دەیانەوێت کێشە لە جزیرێ دروست بکەن و ڕایگەیاند کە دۆسیەی پەیوەستبوون گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

مەزلوم عەبدی لە دیدارێکدا لەگەڵ خەڵکی شاری تل تەمر ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن هیچ لایەنێک کێشە لەنێوان پێکهاتەکانی جزیرێ دروست بکات.

بە گوتەی عەبدی، ئەوان هەنگاوێک ناگەڕێنەوە دواوە، چونکە باوەڕیان بە ئاشتی هەیە و کاری بۆ دەکەن.

عەبدی هەروەها ڕایگەیاندووە، کە دۆسیەی پەیوەستبوون گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی.