ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی خۆی لە بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وڵات تیڤی ـ هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە ئاگاداری زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان بن و ئامادەبن بۆ ڕاگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لە ژمارەیەک ناوچەدا.
وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر هاتوچۆی ئاسمانی و دەریایی هەبێت.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە ژمارەیەک فڕۆکەخانە و ژێرخانی مەدەنیی کردۆتە ئامانج و پێشبینی دەکرێت ئەو هێرشانە بەردەوام بن و چڕتر ببنەوە.