ئەنەکەسە: وڵات تیڤی کار بۆ گەیاندنی ڕاستی و دەنگی هاووڵاتیان و داواکارییەکانیان دەکات

ئەنەکەسە: وڵات تیڤی کار بۆ گەیاندنی ڕاستی و دەنگی هاووڵاتیان و داواکارییەکانیان دەکات

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

ئەنەکەسە پیرۆزبایی دووهەمین ساڵیادی پەخشکردنی لە وڵات تیڤی کرد و ڕایگەیاند کە وڵات تیڤی کار بۆ گەیاندنی ڕاستی و دەنگی هاووڵاتیان و داواکارییەکانیان دەکات.

ئەمڕۆ لە نامەیەکدا، ئەنەکەسە ساڵیادی پەخشکردنی لە کارگێڕی، ستاف، پەیامنێر و فۆتۆگرافەرانی وڵات تیڤی پیرۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.

لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وڵات تیڤی توانیویەتی بەدرێژایی ساڵان هەواڵ و ڕووداو و پێشهاتە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بگوازێتەوە بۆ گەیاندنی ڕاستی و دەنگی هاووڵاتیان و داواکارییەکانیان.

ئەنەکەسە ڕۆڵی بەڕێوەبردن و کارمەندانی وڵات تیڤی زۆر بەرز دەنرخێنێت لە بەدواداچوون و گەیاندنی ڕووداوەکان بە بینەران سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و سەختییەکان.

ئەنەکەسە بە گیانێکی پیشەیی بەرپرسیارانە هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ وڵات تیڤی خواست.