ئەنەکەسە لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی پشتێنەی عەرەبی دامەزراند

ئەنەکەسە لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون بۆ پرسی پشتێنەی عەرەبی دامەزراند

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

 لێژنەی یاسادانانی ئەنەکەسە بە بەشداری محەمەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنەکەسە کۆبووەوە و کۆمەڵێک فایلی یاسایی و سیاسییان تاوتوێ کرد و لێژنەی بەدواداچوون بۆ فایلی پشتێنی عەرەبی دامەزراند.

لە ئۆفیسی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا لە قامیشلۆ، لیژنەی یاسادانانی ئەنەکەسە بە بەشداری سەرۆکی ئەنجومەن کۆبووەوە و ئەنجامی سەردانی شاندەکەی بۆ دیمەشق و دیدارەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە کورد تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دادپەروەری ڕاگوزەری و فایلی پشتێنی عەرەبی و هەروەها میکانیزمی کاری ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی گەل و ڕۆڵی ئەوان لە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی پەیوەست بە مافەکانی کورد پێکهێنرا.

هەروەها باس لەوە کرا کە وۆرک شۆپی تایبەت بۆ تاوتوێکردنی دۆسیە دەستوورییەکان، لەوانە ئەوانەی پەیوەستن بە مافەکانی کوردەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنەکەسە باسی لە دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا کرد و جەختی لە گرنگی کارکردنی گونجاو لەگەڵ قۆناغی داهاتوو کردەوە.