سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی دەکات

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەزڵووم عەبدی کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی گشتیی سووریا و کورد لەو وڵاتە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کردەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیريی هه‌رێمى كوردستانى بۆ سووریایەکی ئارام و سەقامگیر دووپات كرده‌وه‌ کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت. هاوکات ئاماژه‌ى به‌ گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکان و هاوکاريی عێراق و هەرێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ سووريادا، كرد.

لای خۆیەوە، مەزڵووم عەبدی ستايش و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و پشتیوانیی بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ مافه‌كانى کورد و هەوڵەکانی لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا، دەربڕی.