سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی دەکات
وڵات تیڤی ـ هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 10/13، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەزلووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و مافەکانی کورد و گشت پێکهاتەکان کرد.