سەرۆک بارزانی پێشوازی لە راوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە راوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا دەکات

وڵات تیڤی ـ هەولێر 

 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەزلووم عەبدی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایەسەر ئایندەی کورد لە سووریا و ڕێڕەوی گفتوگۆ و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مسۆگەرکردنی سەقامگیری.